کوردستانی
هەواڵێكی خۆش بۆ مامۆستایان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی قەزای سەیدسادق داوای لە مامۆستایانی سنورەكە كرد پەیوەندیان پێوە بكەن بۆ ئەوەی مامەڵەی بە هەمیشەییكردنیان بۆ بكرێت.
لە راگەیەندراوێكی پەروەردەی سەیدسادق هاتووە "داوا لە مامۆستایان دەیكەن بەم شێوازە سەردانمان بكەن بەمەبەستی مامەڵەی هەمیشەیی بونیان و بەرەچاوکردنی رێنمایی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا".
اـ ئەو مامۆستایانەی ناونیشانیان مامۆستای بنەرەتیە ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی (2020/6/9) سەردان بکەن.
ب ـ ئەو مامۆستایانەی ناونیشانیان مامۆستای ئامادەییە چوار شەممە رێکەوتی (2020/6/10) سەردان بکەن.
ج- لە کاتی سەردان ئەم داواکاریانەی خوارەوە پێویستن بۆ ئەنجامدانی مامەڵە:
1- کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی + کۆپیەکانی
2- فۆڕمی خۆراک + کۆپی
3- کارتی زانیاری + کۆپی
4- چوار وێنەی کەسی
لەکاتی سەردان نوسراوەتان دەدرێتێ بۆ ئەم مەبەستانە:
1- پشتگیری بۆ تەندروستی قەزا
2- پشتگیری نەهێشتنی تاوانی قەزا
3- پڕکردنەوەی بەڵێننامەی یاسایی لە بەشی یاسایی پەروەردە.
4- دەستەبەری یاسایی (کەفالەت).
5-بڕوانامەی ئەسڵی شوێنی دەرچوون (زانکۆ یان پەیمانگە).
6- پشتگیری بۆ لیژنەی چاوپێکەوتن
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سیدصادق
2020/6/8