کوردستانی
بەهۆی فڕۆكەی توركیاوە 118 گوندی هەولێر ئاوارە بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی فڕۆكەی توركیا بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی سێ مانگ 118 گوندی ناوچەی برادۆست و پارێزگای هەولێر چۆڵكراون.
ئەو فڕۆكە شەڕكەرانەی توركیا بەهۆی پێكدادانەكانیان لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان، زیانێكی زۆریان بە هاوڵاتیانی گوندنشین و زەوی و زارو كشتوكاڵی هاوڵاتیان گەیاندەوە.
بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە تا ئێستا 118 گوند ئاوارە بوون و شوێنی خۆیان چۆڵكردووە و هاوكات تا ئێستا چوار هاوڵاتی سڤیلیش لەو هێرشانە كوژراون و ژمارەیەكیش برینداربوون.