کوردستانی

بەڕێوبەرایەتییەکی دیکە کەرەنتینە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوبەرایەتییەکی دیکە کەرەنتینە دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای تۆمارکردنی 4 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بڕیاری راگرتنی دەوامی ئەو بەڕێوبەرایەتییە درا تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو.

رزگار حەمید، جێگری بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لە دوای ئەوەی حاڵەتەكان خۆیان ئاگاداریان كردین كە كۆرۆنایان تێدا هەیە راستەوخۆ هەموو مەرجەكانی خۆپارێزی تەندروستیمان جێبەجێ كرد و لەگەڵ جەنابی پارێزگار و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیارماندا بۆ ئەوەی ئەوانەی كە دەوامیان كردووە بەركەوتەی ئەوانە بوون بۆ ماوەی هەفتەیەك بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی دابخەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "فەرمانبەرانیشمان ئاگاداركردووەتەوە كە سەردانی بنكە تەندروستیەكان بكەن، كە ئەگەر پێویستی كرد یاخود هیچ حاڵەتێكی تر دووبارە نەبوەوە بتوانین رێكاری دیكە لە هەفتەی داهاتوودا بگرینەبەر بۆ ئەوەی دەست بە كاروبارەكانمان بكەینەوە".

جێگری بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی وتی  "بە نیسبەت ئەوانەی تا ئێستا ئەو چوار حاڵەتە كە دەركەوتووە كۆرۆنایانە دوانیان لە نەخۆشخانەن و دوانیشیان لە ماڵەوە خۆیان كەرەنتین كردووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان