عیراقی

هەزاران دۆسیەی گەندەڵی لە عیراق هەڵدەدرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەزاران دۆسیەی گەندەڵی لە عیراق هەڵدەدرێنەوە
مەودا میدیا-

 پێشنیازێك دەدرێتە سێ دەسەڵاتەكەی  عیراق بۆ كاراكردنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و كردنەوەی دۆسیەی گەندەڵی بۆ بەرپرسانی پێشووی حكومی و پەرلەمانی عیراق، هەروەها سكاڵا لەسەر لاوازی رۆڵی پەرلەمان لە چاودێری دامودەزگاكانی حكومەت پێشكەش دەكرێت.

سەباح تەللوبی ئەلعكێلی، ئەندامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عیراق بە سۆمەریەنیوزی راگەیاندووە "پێشنیازێكمان داوەتە هەر سێ دەسەڵاتی  حكومەت و پەرلەمان و دادوەری، بۆ كردنەوەی دۆسیەی گەندەڵی پێشوو و كاركردن بەشێوەیەكی راستەقینە لەگەڵ دۆسیەی چاكسازی لە عیراق، هەروەها لە پێشنیازەكەدا جەختمان لە گرنگی دۆزینەوەی جێگرەوەیەك بۆ پشكنەری گشتی و فراوانكردنی دەسەڵاتەكانی چاودێری پەرلەمان".

وتی "داوامان كردووە لیژنەیەكی هاوبەش لە ئەندامانی پەرلەمان و راوێژكارەكان و لیژنەیەكی دیكە لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكاری و دادوەری پێكبهێنرێت، بۆ كردنەوەی دۆسیەی گەندەڵی پێشوو كاركردنیش لەگەڵ دۆسیەی چاكسای بەشێوەیەكی راستەقینە".

سەباح تەللوبی ئاشكراشیدەكات "وەكو ئاشكرایە هەزاران دۆسیەی كراوەی گەندەڵی لە عیراق بوونیان هەیە كە لەلای دەسەڵاتی دادوەرین، بەڵام ئەوەی تووشی سەرسوڕمانی كردووین لیژنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و قەزا و ناحیەكان بە رۆڵی چاودێری خۆیان هەڵناستن بۆ ئەوەی پشت بە زانیاریەكانیان ببەستین بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان