کوردستانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندی دارا لە قەزای خانەقین هۆشداری دا لە زیادبوونی هێرشە تیرۆرستییەکان لە عیراق و بە تایبەت لە ناوچەکانی مادەی 140 و رایدەگەیەنێت چه‌ندين جار پێشتريش هۆشداريیان له ترسناكيى دۆخه‌كه داوه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندی دارا لە قەزای خانەقین هۆشداری دا لە زیادبوونی هێرشە تیرۆرستییەکان لە عیراق و بە تایبەت لە ناوچەکانی مادەی 140 و رایدەگەیەنێت چه‌ندين جار پێشتريش هۆشداريیان له ترسناكيى دۆخه‌كه داوه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دووباره‌بوونه‌وه و فراوانبوونى به‌رده‌وامى هێرشه تيرۆرستييه‌كان له عیراق، به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور دۆخێكى زۆر مه‌ترسيدار و ئاڵۆزى بۆ دانيشتوانى ئه‌و ناوچانه له ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان هێناوه‌ته ئاراوه كه ماوه‌يه‌كى درێژه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و ڕفاندن و ده‌ركردنيان له‌سه‌ره و ئه‌م دواييانه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌مه كشتوكاڵييه‌كانيان ده‌سووتێنرێن و ڕۆژانه ده‌كرێنه ئامانجى هێرشى دڕندانه‌ى تيرۆرستى و شه‌هيد ده‌كرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "وه‌ك چه‌ندين جار پێشتريش هۆشداريمان له ترسناكيى دۆخه‌كه داوه، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌رده‌واميى ئه‌م دۆخه هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌كات و بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتيان و پێكهاته‌كانى ئه‌و ناوچانه، ميكانيزمێكى كاراترى هه‌ماهه‌نگيى حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان و هاوكاريى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان و به‌رده‌واميى پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش پێويسته، چونكه تيرۆرستان بۆشاييى ئه‌منيى ئه‌و ناوچانه‌يان قۆستووه‌ته‌وه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش له‌م پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانى ده‌خاته گه‌ڕ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوايين هێرشى تيرۆرستى بۆ سه‌ر دوو دێى كاكه‌يى له ناوچه‌ى خانه‌قين كه له ئه‌نجامدا ژماره‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون، نموونه‌يه‌كى به‌رچاوى په‌ره‌سه‌ندنى ترسناكى و ئاڵۆزيى دۆخه‌كه‌ن كه ده‌بێ هه‌نگاوى خێرا بۆ ڕێگرى له دووباره‌بوونه‌وه‌يان بگيرێته به‌ر. وێڕاى به توندى سه‌ركۆنه‌كردنى ئه‌و تاوانكارييه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌ميانم، خواى مه‌زن دڵنه‌وايى و سه‌بوورييان بداته‌وه و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم".