کوردستانی

چاكسازی گەورانی سلێمانی و ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی بەهۆی كۆرۆناوە كردیان بە پشوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاكسازی گەورانی سلێمانی و ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی بەهۆی كۆرۆناوە كردیان بە پشوو
مەودا میدیا-

بەهۆی تووشبوونی دوو كارمەندی چاكسازی گەورانی سلێمانی، بۆ ماوەی 10 رۆژ كرا بە پشوو بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی چاكسازییەكە.

فەرهاد قادر، لێپرسراوی راگەیاندنی چاكسازی گەورانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو كارمەندی چاكسازی گەوران لە دەرەوەی دەوامی فەرمی تووشی ڤایرۆسەكەبوون و لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و كارمەندانی چاكسازییەكە كراوە بە پشوو بۆیان".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 10 رۆژ پشوو دەبێت بۆ ئەوەی دۆخەكە ئاسایی بێتەوە و فەرمانبەران و كارمەندان پارێزراوبن".

لە ماوەی رابردوو لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی بەهۆی تووشبوونی كارمەندەكانیان بە كۆرۆنا بۆ ماوەی 14 رۆژ كراوە بە پشوو بۆیان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان