کوردستانی

كۆبوونەوە گرنگەكەی ئەمڕۆی سلێمانی ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆبوونەوە گرنگەكەی ئەمڕۆی سلێمانی ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵیان لە بارەی دۆخی كۆرۆنا لە سلێمانی ئەنجامداوە.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" لە دیوانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبووینەوە، گفتوگۆ لەسەر رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو دۆخی نوێی بڵاوبوونەوەی پەتاکە کرا".

باسی لەوەشكردووە "داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، کە هەرچی زووە موچەو شایستە داراییەکانی کەرتی تەندروستی و کەرتەکانی تریش دابەش بکات".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "پارێزگاری سلێمانی و بەندە وەک بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە، کە بە یەکەم تیم و یەک پەیام و یەک ئیرادە کاری بەردەوام دەکەین بۆ پاراستنی تەندروستی گشتیی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان