کوردستانی

پارەی مووچە ئامادەكراوه

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی مووچە ئامادەكراوه
مەودا میدیا-

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بڵاوكراونەتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا نزیكەی 420 ملیار دیناری لەبەردەستدایە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات.

بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك پارە و داهاتی كۆكردووەتەوە كە خۆی لە پارەی فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و ئەو بڕە پارەی كە لە 400 ملیار دینارەكە ماوەتەوە بە هەموویەوە دەگاتە نزیكەی 420 ملیار دینار و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ بكات.

لە لایەكی ترەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان رایگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان پێی راگەیاندوین ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەى تەندروستی بكرێت".

ئەو پارەی كە ئێستا لە بەردەستی حكومەتدایە، بەشی نیوەی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات، چونكە مانگانە هەرێم پێویستی بە 850 ملیار دینار هەیە بۆ دابەشكردنی مووچەی یەك مانگی تەواوی فەرمانبەران.

حكومەت دەیەوێت بەو بڕە پارەیەی كە ئێستا لە بەردەستیدایە مووچەی چەند وەزارەتێك لەوانە تەندروستی و ناوخۆ و پێشمەرگە و ئاسایش و دەزگاكانی ئاسایش دابەش بكات تا ئەوكاتەی داهاتێكی تر دێتە دەستی.
Qaiwan
Qaiwan