کوردستانی

فێڵ لە هاوڵاتیانی سلێمانی كراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فێڵ لە هاوڵاتیانی سلێمانی كراوە
مەودا میدیا-

بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستو بە نرخی فرێش، لەلایەنە لیژنە هاوبەشەكانەوە گۆشتفرۆشی باران دادەخرێت و سەرۆكی لیژنەكەش دەڵێت، خاوەنەكەی رووبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.

بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستو بە نرخی فرێش لە دوكانەكەیدا، لیژنەكە گۆشتفرۆشی باران لە گەڕەكی چوارچرا داخرا".

وتیشی "خاوەن شوێنەكە كڕیارەكانی خەڵەتاندوە و گۆشتی بەستوی هاوردەكراوی بەنرخی فرێش و خۆماڵی بەسەریاندا ساغكردوەتەوە، ئەو جۆرە كارانە بەفێڵی بازرگانی ئەژمار دەكرێت بۆیە یاسا رێگری لێ دەكات‌ و بە توندی سزای ئەنجامدەرانی دەدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد "بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی گۆۆشتفرۆشی باران لە گەڕەكی چوارچرا داخراوە و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوه"‌.

داوا لە هاوڵاتیان كرا لە كاتی كڕین گۆشت بەوردی سەرنج بدەن لەو مۆرەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانەیەوە دەكرێت، لەكاتی نەبون یان گومان لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بكەنەوە.
Qaiwan
Qaiwan