کوردستانی
وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەشێک لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخییان خراپە ئاماژەی ئێستا کۆرۆنا لە قۆناغی بڵاوبوونەوەیە و دەبێت هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن.
ئەمڕۆ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی واژووکردنی یاداشتنامەیەک لەگەڵ رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " بەشێک لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخییان خراپە"

راشیگەیاند "زیاتر لە 104 هەزار پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کراوە و حکومەت بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پێداویستییەکان، هەروەها هۆشداریشیدا، ئێستا کۆرۆنا لە قۆناغی بڵاوبوونەوەیە و دەبێت هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن".
لەبارەی ناڕەزایی کارمەندانی تەندروستی وەزیری تەندروستی وتی "داوامانکردووە لە وەزارەتی دارایی مووچەی کارمەندان دابین بکرێت و داواکانیان پێداویستییەکی گرنگە".