کوردستانی

تەندروستی سلێمانی داوای هاوکاری دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی سلێمانی داوای هاوکاری دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داوا لە چاکبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن کە پلازما ببەخشنە تووشبووانی کۆرۆنا، چونکە دۆخی تەندروستی 20 نەخۆش زۆر خراپە.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "75 نەخۆش باری تەندروستیان ناجێگیرە و 20 نەخۆشیش لە دۆخێکی خراپدان، بۆیە تکایە هاوکارمان بن لە بەخشینی پلازمادا بۆ رزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکانمان".

جێگای ئاماژەیە، ماوەی چەند رۆژێکی بانکی خوێن و تەندروستی سلێمانی داوا لە چاکبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن کە سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمەبەستی چاکبوونەوەیان.
Qaiwan
Qaiwan