کوردستانی

هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد تووشی کۆرۆنا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد تووشی کۆرۆنا بوو
مەودا میدیا-

هونەرمەند و ئەکتەری دیاری کورد یاسین قادر بەرزنجی شاری سلێمانی لەدوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا تەندروستی باشە.

ئەرسەلان دەروێش، هاوڕێی هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی و ئەندامی گروپی سالار بۆ شانۆی کوردی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لە پۆستێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە دوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا دەرکەوتووە یاسین قادر بەرزنجی تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام ئێستا تەندروستی باشە، هەروەها هیوای چاکبوونەوەی بۆ خواستووە.

 یاسین قادر بەرزنجی، دانیشتووی شاری سلێمانییە و یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی ئەو شارە و بەشداری چەندین دراما و شانۆی کردووە.

Qaiwan
Qaiwan