کوردستانی

دوو کۆڵبەر بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆڵبەر بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

هێزە چەکدارەکانی تورکیا تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر بوونەتە قوربانی، کە یەکێکیان بریندارە و ئەوی دیکەشیان کوژراوە.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2020 هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنوورەکانی گوندی "قشقوڵ"ی سەڵماس تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کۆڵبەریک بە ناوی"ئورهان گوروەر" کوژراوە بە کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "سەعید گوروەر" بریندار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی رابردوودا لانیکەم 8 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بوونەتە قوربانی کە 3 کەسیان گیانیان لە دەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan