کوردستانی
پارێزگاری سلێمانی پەیامێک ئاراستەی چاکبووەکانی کۆرۆنا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێک ئاراستەی چاکبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆان دەکات داوا دەکات بەشداری بکەن لە بەخشینی پلازمای خوێن بۆئەوەی بە ویژدانێکی ئاسودەوە بەشداری بکەن لە ژیاندنەوەی مرۆڤایەتیدا.
پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێک ئاراستەی چاکبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆان دەکات داوا دەکات بەشداری بکەن لە بەخشینی پلازمای خوێن بۆئەوەی بە ویژدانێکی ئاسودەوە بەشداری بکەن لە ژیاندنەوەی مرۆڤایەتیدا.
ههڤاڵ ئهبوبهكر، پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەیی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی "دۆخی تەندروستیی ژمارەیەك لە هاونیشتمانیەکانتان، کەسوکار و ئازیزانتان، بەهۆی گیرۆدەبوونیان بە پەتای کۆرۆناوە، لە بارێکی مەترسیداردایه، ژیانیان پێویستی بە هەڵمەت و هەناسە و هەنگاوی ژیرانە، مەردانە، خۆنەویستانە و دڵسۆزانەی ئێوە هەیە، داواخوازین بەشداری بکەن لە بەخشینی پلازمای خوێن، بۆئەوەی بە ویژدانێکی ئاسودەوە بەشداری بکەن لە ژیاندنەوەی مرۆڤایەتیدا".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت "پارێزگای سلێمانی جگە لەوەی بۆ مێژووی ئەم نیشتمانە ناوی بەڕێزتان (لە لیستی گەشی ژیاندنەوەی مرۆڤایەتیدا) تۆماردەکات، ئامادەیە خەڵاتی هەرکەسێکیش بکات، کە دەستپێشخەریی لە بەخشینی پلازمای خوێندا دەکات، ژیان چاوەڕێتانە".