کوردستانی
مەشق و راهێنانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە خولی مەشق و راهێنان بە نزیکەی 150 پێشمەرگە دەستیپێکردووە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان مەشقەکە بەڕێوە دەچێت".
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەو مەشقەدا سەرجەم رێوشوێنێکی تەندروستی گیراوەتەبەر".
ئاماژەی بەوەشکرد "پشکینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەو کەسانە کراوە کە بەشداری خولەکە دەکەن سەرجەمیان پشکنینەکانیان پاک دەرچووە، هەروەها لەکاتی بەڕێوەچوونی مەشقەکەدا ئەو کەسانە مەشقەکە دەکەن دووربن لەیەکتری و دەمامک و دەستکێش بەکاردەهێنن".
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو کۆتایی خولەکە بەهێچ شێوەیەک دابەزینیان نییە و مۆڵەتیان پێ نادرێت".