کوردستانی

لە شارێکی هەرێم دۆخی کۆرۆنا دەگاتە "ئەوپەڕی مەترسی"

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شارێکی هەرێم دۆخی کۆرۆنا دەگاتە "ئەوپەڕی مەترسی"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی مەترسییەکی گەورەی کۆرۆنای لەسەرە بەڕێوبەری تەندروستی قەزاکەش رایدەگەیەنێت بەهۆی نەدانی مووچە و مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی بەشێک لە تووشبووانی کۆرۆنا لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتینەکراون.

خالید عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری تەندروستیی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "دۆخی ئێستای پێنجوێن خراپە، لەبەر ئەوەی گومان لێکراوەکان زۆر زۆرن و زۆر کەس تووشبووی ڤایرۆسەکەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا 125 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە 4 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 35 حاڵتیشی چاکبوونەتەوە تاوەکو ئێستا".

بەڕێوبەری تەندروستیی پێنجوێن وتی "30 نەخۆشمان باری تەندروستیی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریان، بەڵام ئەوانی دیکە تاڕادەیەک تەندروستییان جێگیرە".

سەبارەت بە مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی وتیشی "بەهۆی نەدانی مووچە و مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی بەشێک لە تووشبووانی کۆرۆنا لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتینەکراون, تەنها چەند کارمەندێکی خۆبەخش هەیە کە چاودێری ئەو تووشبووانە دەکەن دۆخی تەندروستییان خراپە".

ئەوەشی خستەڕوو "شارەوانی پێنجوێن شوێنێکی تایبەتی بۆ دابینکردووین بۆ ناشتنی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن".
Qaiwan
Qaiwan