کوردستانی
سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لە دەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت، درەنگانی شەوی رابردوو سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لە دەستداوە.
بۆتان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر به مەودا میدیاى رایگەیاند"ئەو سێ كەسی كە گیانیان لە دەستداوە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون".
باس لەوەشكراوە "ژمارەیەك نەخۆشی تر لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرددان و تەندروستیان جێگیر نییە".