کوردستانی

لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرەی یەكەمی سلێمانی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرەی یەكەمی سلێمانی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە

مەودا میدیا-

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەستی مەودا میدیا كەوتووە، لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری یەكەمی خانوەبەری سلێمانی چەند فەرمانبەرێك تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام دەوام لە بەڕێوەبەرایەتیەكە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەكان، لە چەند رۆژی رابردوو فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی یەكەمی سلێمانی لە دوای پشكنین دەركەوتووە توشی كۆرۆنا بووه و لە ئێستاشدا دەوام ناكات و نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەكە بەردەوامە لە كاتێكدا دەبوو بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی 14 رۆژ كەرەنتینە بكرێت و مۆڵەت بدرێتە فەرمانبەران.

لە ناو فەرمانبەرەكاندا ترس بڵاوبووەتەوە و لە ناو خۆیاندا كەوتونەتە قسەو تا ئێستاش پێیان نەوتراوە ئایا تووشبوو لە ناو فەرمانبەران هەیە یان نا، بەڵام باس لە تووشبوونی ئەو فەرمانبەرەی هاوڕێیان دەكەن، لەگەڵ هاوسەری یەكێك لە فەرمانبەرەكان.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بەهۆی ئەوەی خاوەنی زۆرترین داهاتە، مۆڵەتی نەداوەتە فەرمانبەرەكان و لە بەرانبەردا لە هەفتەیەكدا 4 رۆژ دەوام دەكەن بەشێوەی گروپ گروپ، لە لایەكی تریشەوە رۆژانە بەهۆی زۆری مامەڵەكانی، زیاتر لە 100 سەردانیكەری هەیە و جەنجاڵی و قەرەباڵغییەكی زۆر لە كاتی دەوام دروست دەبێت.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر لە فەرمانگەیەكی حكومەت فەرمانبەرێك تووشی كۆرۆنا بوو، فەرمانبەرەكە دەنێردرێتە ماڵەوە و دواتر پشكنین بۆ فەرمانبەرەكانی تر دەكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لە حاڵەتێكدا ئەگەر تووشبوونی تر لە فەرمانگەكە تۆماركرا، ئەوە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر فەرمانگەكە دادەخرێت، یان بۆ ماوەی 14 رۆژ وەك كەرەنتینە فەرمانبەرەكان دەنێردرێنە ماڵەوە".

ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر چەندین فەرمانگەی شاری سلێمانی و دەوروبەری بەهۆی تووشبوونی كارمەند و فەرمانبەرەكانیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ماوەی 14 رۆژ بۆ فەرمانبەران كراوە بە مۆڵەت لە پێناو خۆپارێزی و دوربوون لە نەخۆشییەكە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان