کوردستانی
رەنگی ئاوی زەڵم گۆڕا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک رەنگی ئاوی زەڵم لە سەیرانگای ئەحمەد ئاوای سەر بە پارێزگای هەڵەبجە گۆڕا بۆ رەنگێکی سورباو، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجەش دەڵێت "بەهۆی رژانی شەربەتەوە بووە"
وەهاب ئەمین، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە بەوەی رەنگی ئاوی زەڵم گۆڕاوە لە دوای بەدواداچوونمان دەرکەوت کە کەسێک لە دوکانێکی شەربەت فرۆشتن لە کاتی دروستکردنی شەربەتی مێوژدا کە رەنگی تێکەڵاو دەکەن حەوزی شەربەتەکە لەدەستی رژاوەتە ناو ئاوەکەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی رژانی شەربەتەکەوە رەنگی ئاوەکە بۆ ماوەیەک گۆڕاوە، بەڵام دواتر رەنگی ئاوی زەڵم روون بووەتەوە و وەک پێشووتری لێهاتووەتەوە".