کوردستانی
ئاراس شێخ جەنگی: دەبێت دانیشتن بکرێت و کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت بە رای ئەو ئەم حکومەتە دەست لەکار بکێشێتەوە ئاماژەی بەوەشکردووە پێشنیاری بۆ ئەم سەرکردایەتییەی ئێستای یەکێتیی ئەوەیە ئەگەر ئەتانەوێت رێککەون لەگەڵ کاک مەسعود و کاک مەسرور رێکبکەون.
ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی میللەت پرێس لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی رایگەیاندووە "بەداخەوە ئەبووایە پەیوەندییەکانی یەکێتیی و پارتی زۆر لەوە باشتربێت، بەڵام کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە گەیشتووەتە ئەم ئاستە، هەروەها دەمانەوێت پەیوەندییەکی سرووشتیمان لەگەڵ پارتیدا هەبێت و پێویستە ئەوانیش تێبگەن لەوەی لە دوای کۆنگرەوە قۆناغێکی نوێ دەستی پێ کردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "من پێشنیارم بۆ ئەم سەرکردایەتییەی ئێستای یەکێتیی ئەوەیە ئەگەر ئەتانەوێت رێککەون لەگەڵ کاک مەسعود و کاک مەسرور رێکبکەون، چونکە دەسەڵات لای ئەوانە و ئەوان هەرچی بڵێن ئەوە جێبەجی دەکرێت، دەبێت دانیشتن بکرێت و کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت، چونکە بەبێ یەکتری ناتوانین ئەم وڵاتە بەرێوەبەرین، ئەوە واقیعێکە و دەبێت هەموو کەس بیزانێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هیوادارم یەکێتیی و پارتی رێکبکەون، مەرج نیە لەسەر هەموو شتێک رێککەوتن بکرێت، بەڵکو دابنیشن لەسەر چەند بنەمایەک رێکبکەون".
لەبارەی ئەم دۆخەی ئێستا ئاراس شێخ جەنگی وتویەتی "بە رای من ئەم حکومەتە دەست لەکار بکێشێتەوە، حکومەتێکی بچوککراوە پێکبهێنرێت و چەند کەسێکی شارەزا بێن دۆخی ئابوریی ئەم هەرێمە چاکبکەن، چونکە کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و پیشەسازیمان نیە، بۆیە عەیب نیە خەڵکی شارەزا لە دەرەوە بهێنن، هەروەها پێموایە کاتی هاتوە و لە تەقینەوە دایە، پێش ئەوەی خەڵک داوابکات با چارەسەر بدۆزنەوە".