کوردستانی

وادەی خۆرگیران لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی خۆرگیران لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەپێی راپۆرتە فەلكناسییەكان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دیاردەی خۆرگیران لە هەرێمی كوردستان رووبدات و ئەمەش چەند ساڵ جارێك دووبارە دەبێتەوە.

راپۆرتەكەی رێكخراوی فەلەكی كوردستان باسی لەوەكردووە "رۆژی 21ی ئەم مانگە كە دەكاتە رۆژی یەكشەممە، خۆرگیرانی نیمچەی روودەدات، بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا و وڵاتانی عەرەبی دەگرێتەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لە وڵاتانی عەرەبی خۆرگیرانی تەواوەتی دەبێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستان نیمچە خۆرگیران دەبێت".

ئەوەش ئاشكراكراوە "خۆرگیرانەكە لە كاتی بەیانی دەبێت و بەشێوەی دیاریكراو لە كاتژمێر 7 و 30 خولەك دەست پێدەكات و تا كاتژمێر 8 و 37 خولەك بەرێژەی لە سەدا 42.5 خۆر دەگیرێت و لە كاتژمێر 9 و 53 خولەك كۆتایی بە دیاردەكە دێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان