کوردستانی
وەزیری تەندروستی: بەمزوانە رۆژانە دەیان كەس بە كۆرۆنا دەمرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كارەساتی تەشەنەكردنی كۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوو مردن بە كۆرۆنا رۆژانە دەیان كەس تێدەپەڕێنێت.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "بە هەند وەرنەگرتنی كۆرۆنا و پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و خاوبوونەوەی رێكارەكانی خۆپارێزی هەرەشەیەكی ترسناك و سەرەتایەكە بۆ پێشبینيكردنی تەشەنەكردنی تووشبوون بۆ سەدان هاوڵاتی و زۆربوونی رێژەی مردن بۆ دەیان كەس لە رۆژێكدا".
ئەو قسەی وەزیری تەندروستی لە كاتێكدایە تەنیا رۆژی رابردوو لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 20 هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.