جیهانی

سەرۆكی پێشووتری كۆمكاری عەرەبی: توركیا گەورەترین مەترسییە لەسەر عەرەب

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سەرۆكی پێشووتری كۆمكاری عەرەبی: توركیا گەورەترین مەترسییە لەسەر عەرەب
مەودا میدیا-

سەرۆكی پێشووتری كۆمكاری عەرەبی كە لە هەمانكاتدا وەزیری دەرەوەی پێشووتری میسر بو رایدەگەیەنێت توركیا ئێستا گەورەترین مەترسییە لەسەر جیهانی عەرەبی.

عەمرو موسا، سەرۆكی پێشووتری كۆمكاری عەرەبی كە لە هەمانكاتدا وەزیری دەرەوەی پێشووتری میسر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سكای نیوز رایگەیاندووە "توركیا لەم رۆژانەی دواییدا لەسێ وڵاتی عەرەبی جموجوڵی سەربازی ئەنجامداوە، لەوانەش سوریا و عیراق و لیبیا، لە لیبیا بەشێوەی ئاسمانی و وشكانی و ئاوییش بوونی هەیە و چەند میلیشیایەكیشی ناردووە بۆ شەڕكردن".

سەرۆكی پێشووتری كۆمكاری عەرەبی دەشڵێت "وای بۆدەچم ئێمە روبەڕووی مەترسییەكی گەورە دەبینەوە لە ناوچەكە، پێموایە توركیا زیاتر لە ئێران مەترسیدارە بۆ جیهانی عەرەبی بەهۆی توانا ستراتیجیەكانیەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەندامی ناتۆیە و پەیوەندیی باشی هەیە لەگەڵ ئەمریكا هەروەها لەگەڵ رووسیاش، جگە لەوەی چەند بەرژوەندییەكی هاوبەشی هەیە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە