جیهانی

تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران 200 هەزار کەسی تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران 200 هەزار کەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران دواین ئامارەکانی تووشبووانی کۆرۆنای لەو وڵاتە راگەیاند، بەپێی ئامارەکە تا ئێستا 200 هه‌زار و 262 كه‌س له‌ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

كیانووش جیهانپوور، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند "له ماوەی‌ 24 کاتژمێری رابردوودا له‌ ئێران 120 كه‌س به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 2615 كه‌سی دیكه‌ش تووشی كۆرۆنا بوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە‌ "تا ئێستا 9هه‌زار و 392 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ ئێران گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 200 هه‌زار و 262 كه‌سیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون, هەروەها زیاتر لە 100 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە