جیهانی

دادگای دەستوریی توركیا: پێویستە دەمیرتاش ئازاد بكرێت و قەرەبووش بكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای دەستوریی توركیا: پێویستە دەمیرتاش ئازاد بكرێت و قەرەبووش بكرێتەوە
مەودا میدیا-

دادگای باڵای دەستوری توركیا رایدەگەیەنێت سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە كاتی زیندانی تەواو بووە و پێویستە قەرەبووی مادی بكرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 19 ی حوزەیرانی 2020 دادگای باڵای دەستوری توركیا رایگەیاند "زیندانی كردنی سەلاحەددین دەمیرتاش پێشێل كردنی مافەكانیەتی و دەبێت بە زووترین كات ئازاد بكرێت و قەرەبوش بكرێتەوە."

بە پێی دەقی بڕیارەكەی دادگای دەستوری كە لە ڕۆژنامەی فەرمی توركیادا بڵاوكراوەتەوە هاتووە "زیندانی كردنی دەمیرتاش لە كاتی خۆی زیاتر تێپەڕیوە، بۆیە مافی ئازادبوونی پێشێل كراوە،  فەرمان دەدەین كە قەرەبووی مادی بكرێتەوە بە بڕی ٥٠ هەزار لیرەی توركی".

سەرباری ئەوەی بەپێی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و بەپێی بڕیاری دادگای دەستووری بنەڕەتیی توركیا مافەكانی دەمیرتاش پێشێلكراون و زیندانیكردنەكەی نایاساییە، بەڵام دەوڵەتی توركیا ئامادە نییە دەمیرتاش ئازاد بكات.

 لە مانگی سێپتەمبەری رابردووشدا دادگای باڵای دەستوری داوای ئازادكردنی كاتی دەمیرتاشی كرد، لەگەڵ بەردەوام بوون لە دادگایی كردنی لەسەر كەیسە سەرەكیەكان، هەروەها دادگای ناوچەی سنجان بە هەمان شێوە داوای ئازادكردنی كرد، بەڵام هەر ئازاد نەكرا.

جێی ئاماژەیە، سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لە مانگی تشرینی دووەمی 2016ەوە بە تۆمەتی "سەركردایەتی رێكخراوی تیرۆرستی" و " بانگەشە بۆ تیرۆر"  و " داوای زیندانیكردنی بۆ ماوەی 142 ساڵ دەكرا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان