ئابووری

پێشبینییەكی چاوەڕوان نەكراو بۆ نرخی نەوت دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییەكی چاوەڕوان نەكراو بۆ نرخی نەوت دەكرێت
مەودا میدیا-

بەپێی راپۆرتی بانكێكی ئەمریكی، پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت تا ساڵی 2025 بگاتە 190 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هەروەها ئەو پێشبینییە پێشتریش لەلایەن ئەو بانكەوە بۆ نرخی نەوت خرابووەڕوو.

بانكی "جەی پی مۆرگان"ی ئەمریكی لە راپۆرتێكی 12 ی ئەم مانگەیدا، ئاشكرایكردووە"    بە هۆی تێربوونی بازاڕەكانی نەوت دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی خستنەڕووی سەرەكی نەوت لە سەرەتای ساڵی 2022 و سیناریۆی پێشبینی كراو ئەوەیە كە بەهای بەرمیلێك نەوت ساڵی داهاتوو بگاتە 60 دۆلار."

ئەو پێشبینییە پێشتریش لەلایەن ئەو بانكەوە بۆ نرخی نەوت خرابووەڕوو، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە سەرەتای 2020 دا، پێشبینیەكانی لە راپۆرتێكدا خستووەتەڕوو".

لەوبارەیەوە كریستیان مالك سەرۆكی توێژینەوەی نەوت و گاز لە ئەوروپا و ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بانكی "جەی پی مۆرگان" بە سی ئێن ئێنی وتووە" لە ئێستادا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەدوای ئاساییی بوونەوەی رەوشی جیهان بەهۆی كەمبوونەوەی ترس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا زووە بگاتە 100 دۆلار لەكاتێكدا سێ مانگە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە بەڵام پێشبینیەكانی پێشووی جەی پی مۆرگان بۆ ئەوەی كە نرخی نەوت دەگاتە 190 دۆلار تا ئێستاش وەكو خۆیەتی و ئەگەرێكی بەهێزە".

جێی ئاماژەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرەتای ئەمساڵ نرخی نەوت لە جیهان نزمبوونەوەیەكی زۆری بەخۆوە بینی،  بەشێوەیەك لە مانگی چواری ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برنت گەیشتە 15 دۆلار و 98 سەنت.
 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان