عیراقی

لە عیراق هەزار و 870 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراق هەزار و 870 كەس تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی هەزارو 870 كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق 10 هەزار و 22 پشكنین بۆ هاوڵاتیان كراوە و دەركەوتووە هەزار و 870 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون".

لە رەسافە 332 كەس، لە كەرخ 309، لە مەدینە توب 34، نەجەف 77، سلێمانی 185، هەولێر 40، دهۆك 3، كەربەلا 100، كەركوك 58 و دیالە 63و واست 146، بەسرە 152، میسان 62، بابل 54، دیوانیە 81، زیقار 48، ئەنبار 34، موسەنا 26، نەینەوا 10 و سەلاحەدین 56 كەس.

هەر لەو ماوەیەدا 88 كەس گیانیان لە دەستداوە و كۆی تووشبووانیش بۆ 29 هەزار و 222 كەس بەرزبووە و تائێستا 13 هەزار و 211 كەس چاكبوونەتەوە و هەزار و 13 كەسیش مردوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە