جیهانی

کورتەیەک لە ژیاننامەی قاسم سولەیمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


کورتەیەک لە ژیاننامەی قاسم سولەیمانی
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو بەهۆی هێرشێکی موشەکی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا قاسم سولەیمان، سەرۆکی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند سەرکردەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی کوژران.

کورتەیەک لە ژیاننامەی قاسم سولەیمانی :

قاسم سوله‌یمانی له‌ 1957 له‌ گوندی رابوری سه‌ر به‌ پارێزگای كرمان له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران له‌ خێزانێكی هه‌ژار له‌دایكبووه‌، به‌ هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ خوێندن ته‌واو بكات و تا ناوه‌ندی خوێندووه‌ و له‌ فه‌رمانگه‌ی ئاوی شاره‌وانی كرمان كاریكردووه‌.

دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌كێك بووه‌ له‌ پاسدارانی شۆڕش و به‌شداری له‌ شه‌ڕی عێراق و ئێران كردووه‌، هەروەها له‌ 1998ه‌وه‌ كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران.

له‌ 2011دا پله‌كه‌ی له‌ عه‌قیده‌وه‌ به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ لیوا و عه‌لی خامه‌نه‌ئی خۆی پله‌كه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و سه‌رپه‌رشتی فه‌یله‌قی قودسی ده‌كرد، كه‌ یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی پاسداران بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی ئه‌منی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران، هەروەها سولەیمانی پشتیوان و هاوكارێكی سه‌ره‌كی حزبوڵڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و شیعه‌كانی عیراق بووه‌. 

قاسم سوله‌یمانی توانیویه‌تی بازنه‌یه‌كی هه‌ژموونی شیعه‌ درووست بكات، كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی تاران بێت و درێژ بووه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق، سووریا، لوبنان، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گشتیی و یه‌مه‌ن، هەروەها له‌ 2011ه‌وه‌ به‌رده‌وام سوله‌یمانی سه‌ردانی سووریا ده‌كات. خۆی سه‌رپه‌رشتی به‌شێك له‌ شه‌ڕه‌كانی كردووه‌.
Qaiwan
Qaiwan