کوردستانی

شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ مستەفا كازمی كۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ مستەفا كازمی كۆبووەوە
مەودا میدیا-

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و شاندێكی باڵای حكومەتی ناوەندی كۆبوونەوە.   

دوای گەیشتنی شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ 23 حوەزەیرانی 2020، لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق  یەكەم كۆبوونەوەی گەڕی سێیەمی گفتوگۆكانیان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا بەچڕی گفتوگۆ کرا لەسەر بژاردەکانی هەردوو لا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر.، لە رۆژانی داهاتووشدا کۆبوونەوەکانی شاندی دانووستانکاری هەرێم و حکومەتی عیراق بەردەوام دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan