کوردستانی

مەترسی گەورە هەیە لەسەر کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسی گەورە هەیە لەسەر کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت کیتی پزیشکییان بۆ پشکنینی کۆرۆنا نەماوە ئاماژەی بەوەشکرد لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە پشکنینی کۆرۆنا رادەگرن.

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ بەهۆی نەبوونی کیتی پزیشکییەوە بڕیاری راگرتنی پشکنینی کۆرۆنامان داوە و هەر کاتێک پێمان گەیشت دەست بە پشکنینەکان دەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "وابڕیارە هەندێک لە کۆمپانیاکان کیتی پزیشکی بیگەیەنە دەستمان، بەڵام نەبوونی فڕۆکەخانە ئاستەنگی دروستکردووە، لەبەر ئەوە پێویستە چاوەڕێ بکەین تا بەیانی و دووبەیانی یان هەفتەی داهاتوو دەست دەکەینەوە بە پشکنینەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەنەی قەسەمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە تەندرستییەکانی دیکەمان کردووە ئەوانیش ئەزمەیان هەیە، چونکە کەسیان نەیانتوانی بە قەرزیش بمان دەنێ".

ئازاد مستەفا ئاشکرایکرد "لەە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 100 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ئێستادا زیاتر لە 50 کەس لە نەخۆشخانەن، هەروەها تەنیا تەندروستی 4 کەسیان ناجێگیرە".
Qaiwan
Qaiwan