کوردستانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و راگرتنی ده‌وامه‌وه بڕیاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و راگرتنی ده‌وامه‌وه ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌رکرد، بەپێی بڕیارەکە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و راگرتنی دەوام بەپێی پێویستی و شوێن دەبێت.
هەروەها هەربەپێی بڕیارەکە، ئامرازەکانی گواستنەوەی تەکسی و پاس و مینی پاس رادەگیرێت و شوێنە گەشتییارییەکان دادەخرێن، چێشتخانەکان دەتوانن کاربکەن بەشێوەی دلیڤەری، هەروەها یانەکانی شەوانە و کافتریاکان دادەخرێن.
وەک لەبڕیارەکادا هاتووە، مزگەوتەکان دادەخرێن و پرسە و بۆنە کۆمەڵاتییەکان قەدەغەیە، هەروەها سەنتەر و نۆرینگە پزیشکییەکان دادەخرێن، دوکانی سەوزەومیوە و نانەواخانەی کۆڵانەکان بەکراوەیی دەمێنەوە.