کوردستانی

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ماوەی زیاتر لەمانگێکە بەهۆی جێبەجێکردنی ریکارە تەندرستییەکان کۆنەبووەتەوە، بۆیە بڕیارە  جارێکی دیکە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی  ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبێتەوە".

لەبارەی کاتی کۆبوونەوەکە رزگار حاجی حەمە وتی "بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رۆژەکەی دیاری نەکراوە".

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی تایبەتە بە تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دواکەوتن و کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران.
Qaiwan
Qaiwan