عیراقی

ئەمریکا هێزی زیاتری رەوانەی بەغدا کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەمریکا هێزی زیاتری رەوانەی بەغدا کرد
مەودا میدیا-

دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتنە باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا له‌ به‌غدا.

بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە "دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودسی ئێرانی نزیكه‌ی (750) سه‌ربازی ئەمریکی گه‌یشتوونه‌ته‌ باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا لە بەغدا".

هاوکات ئه‌مڕۆ میدیاکانی عیراق ئاماژەیان بەوەکرد ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ك فڕۆکەی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌ ئاسمانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ده‌سووڕێنه‌وه‌، هەروەها هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێككاری توندی ئه‌منییان له‌ ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌ گرتووه‌ته‌ به‌ر.
Qaiwan
Qaiwan