کوردستانی
وادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەهۆی جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان کۆنەبووەتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش دەڵێت "سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە".
حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە سبەی یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2020 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبێتەوە".
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە حاجی مەسیفی وتی "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارەکانی ناوخۆی یەکێتی و دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکرێت، هەروەها پرسێکی دیکە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراقە".
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی مەودا میدیا، لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا یەکێک لەو پرسانەی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستانە و چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ یەکتر لەم دۆخەی ئێستادا.