کوردستانی
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە سلێمانی بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەیانی ئەمڕۆ پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ شەممە پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، کە سەرجەمیان پیاون و تەمەنیان لەنێوان 50 بۆ 60 ساڵاندایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پیاوێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکەی دەکەین، بۆ ئەوەی بزانین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە یاخود نا".