کوردستانی
کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی چالدێران تەقیەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کرد لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی چالدێران تەقیەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کرد لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکرووەتەوە، بەرەبەیانی دوێنێ هەینی 26ی حوزەیرانی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چالدێران تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خێزاندار گیانی لە دەستداوە.
ئەو کۆڵبەرە کوژراوە ناوی "شاکر برووکی میلان" خەڵکی گوندی "ناوەر"، ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵیش بووە.