عیراقی

كونسوڵی روسیا لە عیراق سەرەخۆشی لە سەرۆكی حەشدی شەعبی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كونسوڵی روسیا لە عیراق سەرەخۆشی لە سەرۆكی حەشدی شەعبی دەكات
مەودا میدیا-

كونسوڵی روسیا لە عیراق سەرەخۆشی لە  سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەكات، راشیدەگەیەنێت خەسەراتێكی گەورە بەر یەكریزی گەلی عیراق كەوتووە.

ماكسیم ماكسیمۆف، كونسوڵی روسیا لە عیراق لە بەیاننامەیەكدا كە ئاراستەی فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كردووە و نیگەرانی و سەرەخۆشی خۆی رادەگەیەنێت، بەهۆی كوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە بۆردومانیكی فرۆكەكەكانی ئەمریكا.

لەبەیاننامەكەشدا كە وێنەیەكی دەست مالپەڕی مەودا میدیا كەوتوە ئاماژە بەوە دەكات "ئەبو مەهدی موهەندیس رەمزێكی دیاری سەركەوتنی گەلی عێراق بوو بەسەر رێكخراوی ئیرهبی داعش".

لەكۆتایی بەیاننامەكەشدا دەلێت "داواكارم لە پەروەردگار ئەم ساتەوەختە نارەحەتە تێپەرێنیت".

بەیاننامەی باڵیۆزی روسیا لە عیراق
Qaiwan
Qaiwan