کوردستانی

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29ى راگه‌یاند.

لە راگەیاندراوێکدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5) بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (1:00)ی پاشنیوه‌ڕۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌ حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97،96،93،91،90) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: درێژكردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له‌مادده‌ى (7)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

Qaiwan
Qaiwan