کوردستانی

لە سبەینێوە دەرمانێكی تایبەت دەدرێت بە تووشبووانی كۆرۆنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سبەینێوە دەرمانێكی تایبەت دەدرێت بە تووشبووانی كۆرۆنا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایدەگەیەنێت،  لە سبەینێوە دەرمانێكی تایبەت دابین دەكرێت بۆ نەخۆشەكان ئەوانەی كێشەی سیيەكانیان هەیە.

داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "رۆژانە نزیکەی 100 نەخۆش لە چوار قاوشدا چارەسەری بۆ ئەکرێ، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە، 115 نەخۆشی لێبووە".

هەروەها "رۆژانە نزیکەی 20 نەخۆش بەرەو باشی ئەچن و ئەیانێرینەوە بۆ تەواو کردنی چارەسەرەکەیان لە ماڵەوە یان لە ئوتێلە تەرخانکراوەکان".

باسی لەوەشكردووە "رۆژانە نزیکەی 10نەخۆش پلازمایان بۆ ئەنوسین، بەشی زۆر لەو نەخۆشانە پلازمایان دەست ئەکەوێ، بەشێکیشیان ئێمە هاوکاریان ئەکەین.

ئەوەشی باسكردووە " ئەوەی جێگای دڵخۆشیە زۆرێک لەو نەخۆشانەی پلازما وەرئەگرن سوودی زۆری لێ دەبینن و دوای دوسێ رۆژ لە نەخۆشخانە دەریان ئەکەین، ئێستا خەڵکێکی زۆر روودەکەنە بانکی خوێن بۆ پێدانی پلازما و رۆژانە زۆرێک لەو نەخۆشانەی کە 14 ڕۆژ بەسەر چاکبونەوەیان تێپەڕیوە خۆیان ئەچن بۆ بەخشینی پلازما".

ئاشكراشیكردووە "لە سبەینەوە دەست ئەکەین بە دەرمانێکی تایبەت بە بەرزکردنەوەی بەرگری لەو کەسانەی تووشی هەوکردنی سەختی سیەکان بوون".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن