جیهانی

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: وەڵامدانەوەی کاری سەربازی بە سەربازی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: وەڵامدانەوەی کاری سەربازی بە سەربازی دەبێت
مەودا میدیا- ھێمن سەعید

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کوشتنی قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودس بە بۆردوومانی فڕۆکە بووە ئەوەش بەشێکە لە کاری سەربازی کەوایە بێگومان وەڵامی کاری سەربازی بەسەربازی دەبێت.

مەجید تەخت روانچی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تۆری ھەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی راگەیاندووە "کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمەریکاوە رایگەیاندی قۆناغێکی نوێیە لە ململانێ لە نێوان تاران و واشنتن لە دوای جەنگی ئابوری بەخستنە سەر سزای ئابوری توند لەسەر ئێران".

وتیشی "وەرزێکی نوێی شەڕی دژ بەئێران دەستیپێکرد".

روانچی ئاژەی بەوەشکرد "گەورە بەرپرسانی ئێران سورن لەسەر تۆڵەکردنەوەی توندی قاسم سولەیمانی".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "با واشنتن چاوەڕوان بێت کە کەی و چۆن کاردانەوەمان دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن