ئابووری

كازمی پرۆژە یاسای بودجە دوادەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كازمی پرۆژە یاسای بودجە دوادەخات
مەودا میدیا-

هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەنجومەنی وەزیرانی ئاگاداركردووەتەوە كە 30ی حوزەیران واتە دوێنێ سێشەممە، پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات، بەڵام تا ئێستا پرۆژەكە رەوانە نەكراوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی نوسراوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی ناردووە، ئەبوو رۆژی سێشەممە، پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "تا ئێستا دیار نییە پرۆژەكە رەوانە دەكرێت یان نا، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاگاداركردنەوەی تر دەدەنە ئەنجومەنی وەزیران".

دوو را هەیە لە بارەی پرۆژە یاسای بودجە، یان بۆ تەواوی ساڵەكە دەبێت، یان بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ، قسەیەكیش هەیە كە مانگ مانگ پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بكرێت بەهۆی ئەوەی نرخی نەوت بەردەوام لە گۆڕاندایە

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان