عیراقی

ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژکرایەوە
مەودا میدیا-

بەشی پەیوەندییەگشتیەکان وراگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تا 15ی تەموز درێژکردووەتەوە.

لە راگەیاندراوێکدا بەشی پەیوەندییەگشتیەکان وراگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند "ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تا 15ی تەموزی 2020 درێژکردەوە لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عیراق".
 ‌ 
ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور  و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه".

‌ ‌ئەوەشخراوەتەڕوو "ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
Qaiwan
Qaiwan