جیهانی
ئێران هۆشداریيەكی توندی دایە ئەمریكا و ئيسرائيل
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی سوریا و داواشی كرد هەرچی زووە ئەمریكا بچێتە دەرەوە لەو وڵاتە و ئیسرائیلیش هێرشەكانی رابگرێت.
حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند "پێویستییەكی گرنگە بۆ یەكپارچەیی و سەروەری نەتەوەیی و سەربەخۆیی سوریاو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریاو هەڵگرتنی گەمارۆكان لەسەر ئەو وڵاتە".
وتیشی "بوونی ئەمریكا لە سوریا هۆكاری ناسەقامگیری سوریایە لە ناوچەكە، دەبێت هەرچی زووە هێزە تیرۆرزمەكانی ئەمریكا بچنە دەرەوە لە سوریا و ئێران درێژە دەدات بە پاڵپشتییەكان بۆ دەوڵەتی سوریا".
داواشی كرد هەرچی زووە سوپای ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر سوریا رابگرێت كە بونەتە هۆی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە.