جیهانی

توركیا دوو بەرپرسی پێشووی رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی زیندانی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 توركیا دوو بەرپرسی پێشووی رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی  زیندانی دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دادگای توركیا چوار بەرگریكاری مافەكانی مرۆڤ لەو وڵاتە بە تۆمەتی پشتیوانی "تیرۆر" زیندانی دەكات، كە لەنێویاندا دوو بەرپرسی پێشووی رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی هەیە.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، یەكێك لەو بەرپرسانە "تانەر كیلیچ"، سەرۆكی پێشووی رێكخراوەكەیە لە توركیا، بەتۆمەتی پشتیوانی تیرۆر شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی دەكرێت، هەروەها "ئیدیل ئیسار"، سەرۆكی پێشووتری ئەو رێكخراوە لە توركیا بەهەمان تۆمەت سزای زیندانیكردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ و مانگێك بەسەردا سەپێندراوە، حەوت كەسی دیكەش كە ئەندامی ئەو رێكخراوەن و هاوڵاتی توركیا نین دوای دادگایی كردنیان بە تۆمەتی پشتیوانی تیرۆر نەتوانراوە تۆمەتەكەیان بەسەردا بسەپێندرێت.

لای خۆشیەوە رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بە توندی ئیدانەی زیندانیكردن و دادگایی كردنی ئەو بەرگریكارانەی مافی مرۆڤ و دوو بەرپرسەكەی پێشووی دەكات، سەرجەم ئەو تۆمەتانەشی كە ئاڕاستەیان كراوە رەتدەكاتەوە.
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان