جیهانی

سەرۆک وەزیران و كابینەی حكومەتی فەڕەنسا دەستیان لەكاركێشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک وەزیران و كابینەی حكومەتی فەڕەنسا دەستیان لەكاركێشایەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، سەرۆكایەتی فەڕەنسا رایگەیاند سەرۆكوەزیرانێكی نوێ دەستنیشانكراوە و راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ.

سەرۆكایەتی كۆماری فەڕەنسا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، جان كاستێكس كە تەمەنی 55 ساڵە دەبێتە سەرۆک وەزیرانی نوێی فەڕەنسا، دوای ئەوەی ئیدوارد فیلیپ سەرۆكوەزیرانی پێشوو دەستلەكاركێشانەوەی خۆی و حكومەتەكەی پێشكەش بە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا كرد.

جان كاستێكس یاریدەدەری نیكۆلا ساركوزی سەرۆكی پێشووتری فەڕەنسا بووە لەنێوان ساڵانی (2007 بۆ 2012)  و سەر بە پارتی كۆمارییەكانە، هەروەها پێش ئەوەی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی فەڕەنساش دەستنیشان بكرێت سەرۆكی شارەوانی شارۆچكەی (براد) بووە لە باشوری رۆژئاوای فەڕەنسا.

كۆشكی ئیلیزێ لە بەرەبەیانی ئەمرۆدا رایگەیاند، ئیدوارد فیلیپ سەرۆكوەزیرانی فەڕەنسا دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتەكەی پێشكەش بە ئیمانوێل ماكرۆن كردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە حكومەتەكەی تا ئەو كاتەی حكومەتی نوێ پێكدەهێندرێت كاروبارەكانی وڵات بەڕێوەدەبات.

Qaiwan
Qaiwan