عیراقی

ئەو پەرلەمانتارە ژنەی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا بناسە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو پەرلەمانتارە ژنەی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا بناسە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوای دوو هەفتە لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، غەیدا كەمبش ژنە پەرلەمانتاری عیراق لەسەر پارێزگای دیالە گیانی لەدەستدا.

غەیدا سەعید عەبدولمەجید عەبدولحسێن كەمبش، لە ساڵی 1974 لە بەغدا لەدایكبووە، خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا بووە لە زانستە سیاسییەكان و لە ساڵی 2010 ەوە پەرلەمانتاری عیراقە.

لە رابردوودا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندبوو، شەش پەرلەمانتار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

لەگەڵ زیادبوونی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق، حكومەتی عیراق رێوشوێنەكانی خۆپارێزی تووند كردووەتەوە، تا ئێستاش لە عیراق 69 هەزار و 612 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و دوو هەزار و 882 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan