کوردستانی
ساسان عەونی: بەپێی ستانداردی جیھانی ھەر كەسێك رۆژانە پێویستی بە 200 تا 220 لیتر ئاو ھەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوازری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە رۆژانە حكومەتی ھەرێم 840 ملیۆن دینار بۆ بەرھەمھێنانی ئاو خەرج دەكات و روونیشیدەکاتەوە بەپێی ستانداردی جیھانی ھەر كەسێك پێویستی بە 200 تا 220 لیتر ئاو ھەیە.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوازری حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێت "بەپێی ئەو رێژە ئاوەی بەرهەمدەهێنرێت ھەر ھاووڵاتییەك 365 لیتر ئاوی بەردەكەوێت".
دەشڵێت "رۆژانە حكومەتی ھەرێم 840 ملیۆن دینار بۆ بەرھەمھێنانی ئاو خەرج دەكات" و باس لەوەش دەکات "لەكاتێكدا بەپێی ستانداردی جیھانی ھەر كەسێك رۆژانە پێویستی بە 200 تا 220 لیتر ئاو ھەیە".
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوازری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەوەش دەخاتەڕوو "ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان ئاو زیاد لە پێویست بەكاردەھێنن".
سەرچاوە: کوردستان 24