کوردستانی
چەمچەماڵ.. تەرمی گەنجە خنکاوەکە دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجە خنکاوەکەی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەلایەن تیمەکانی بەرگری چەمچەماڵەوە دوای 15 کاتژمێر لە خنکانی لە بەنداوی لەکاوەی سنووری چەمچەماڵ دۆزرایەوە.
لوقمان حەسەن، بەڕێوەبەری بەرگری سارستانی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 خولەک تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە دوێنێ ئێوارە لە بەنداوی لەکاوەی سنووری قەزای چەمچەماڵ خنکا".
ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە تەمەنی 23 ساڵە و دوێنێ لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە، ئەمڕۆ دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە".