کوردستانی
دوو بۆمبی چێندراو تەقینەوە و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین دوو بۆمبی چێندراو بە هێزەکانی حەشد و سوپای عیراقدا تەقینەوە و بەهۆی تەقینەوەکەوە 6 سەربازی حەشدی شەعبی بوونە قوربانی.
محەمەد عومەر، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە قەرەتەپە بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە خوارووی ناحیەی قەرەتەپە لە نزیک دەریاچەی حەمرین هێزەکانی حەشدی شەعبی بەهاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سوپای عیراقدا لە ناوچەکە لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو بۆمبێ چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە تەقینەوەکەدا قوربانی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانین ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی ئەو دوو بۆمبە چێندراوە چەندە".
بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، لە تەقینەوەکەدا دوو سەربازی حەشد کوژراون و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.