کوردستانی

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دادەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دادەنێت
مەودا میدیا-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری سلێمانی بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم.

کەمێک پێش ئێستا مەراسیمی دانانی بناغەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەستیپێکرد.

قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە 32کم شەقامەکەیە و لە پردی تاسڵوجە دەستپێدەکات تاوەکو گوندی دەمرکان لە پشتی خاڵی پشکنینی عەربەت.

جێگای ئاماژەیە پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەسەر میلاكی دیوانی پارێزگای سلێمانیەوە گواسترایەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، پێشتر وا بڕیار بوو لەلایەن 3 ی کۆمپانیایی تورکییەوە جێبەجیبکرێت، بەڵام دوورخرانەوە لەئێستادا گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان پڕۆژەکەی وەرگرتووە و چاوەڕێی بڕیاری حكومەتە بۆ دەستپێکرد بە پڕۆژەكە، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی  بە درێژیی 146 كیلۆمەتر بە بڕی 400 ملیار دیناری عیراقی لە ماوەی 3 ی ساڵدا جێبەجێدەکرێت، 43 کیلۆمەتری 100 مەترییە، بەشەکەی تریشی  60  مەتر و 40 مەتر و 30 مەتری لە خۆی دەگرێت واتە لە هەندێ شوێن شەقامەکە لە 100 مەتری کەمدەکرێتەوە، چەند ناوچەیەکی سەخت دەبڕێت بڕیاربوو لە ساڵی 2013وە دەست بەم پرۆژەیە بکرایە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دواکەوت، ئەمڕۆ بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان